بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتنی 6 كۆنتێنەری پێشێلكردنی مەرجەكانی هاوردەكردن لە بەندەری ئوم قەسر ناوەراست ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەشكردووە : بەندەری ئوم قەسری ناوەراست توانیویەتی دەست بەسەر (6) كۆنتێنەردا بگرێت كە كەرەستەی جۆراوجۆری تێدابوو، بە هاوكاری ناوەندی گومرگی، كە (عەمودی رۆناكی لەگەڵ ئیكسسواراتەكانیان)، (ئامێری نەوت) و (ماددە كیمیاییەكانی مەترسیدار)، تێپەڕاندنی ئەو ماوەیە یاساییەی كە ڕێگەی پێدراوە بۆ مانەوەی لە بەندەرەكەدا بەبێ پێداچوونەوە بە لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەیەك بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی كاركردن پێكهێنرا، تۆمارێكی دەستبەسەرداگرتنی یاسایی ڕێكخست و كەرەستەكانی ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی ئوم قەسر ناوەراست كرد.