سودانی بۆ بارزانی جەخت لەسەر گرنگی پتەوكردنی سەقامگیری ناوچە سنوورییەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 27-11-2022, 16:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگی چارەسەركردنی دۆسیە ئەمنییەكان و بەهێزكردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران،= لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : ئەمڕۆ بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی گفتوگۆی پێشهاتەكانی دۆخی گشتی بوو، لە لایەنە ئەمنی و سیاسی و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكانی لەسەر ئاستی نیشتمانی، هەروەها هەردوولا پێداچوونەوەیان بە كۆمەڵێك مەلەفی گرنگدا كرد و چوارچێوەی كارەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم، لە چوارچێوەی ئامانجەكانی مەنهەجی وەزاری كە هەوڵدەدات ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە سەرتاسەری عێراقدا باشتر بكات.
    سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگی چارەسەركردنی دۆسیە ئەمنییەكان و پتەوكردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كردەوە، وەك ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی لە دوایین دانیشتنی خۆیدا پەسەندی كرد.