سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر گرنگی پشتیوانی لە دامودەزگاكانی چاودێری دەكات

سیاسی
  • 27-11-2022, 15:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆك كۆماری عێراق عەبدولەتیف جەمال رەشید جەختی لەسەر گرنگی پاڵپشتیكردنی دامودەزگاكانی چاودێری لەوڵات كرد بۆ دڵنیابوون لەپێشكەوتنی كارەكانیان و دووركە وتنەوەلەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووییان دەبێتەوە.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ یەك شەممە لە كۆشكی سەلام پێشوازی لە سەرۆكی فەرمانگەی چاودێری دارایی، ڕافل یاسین خزەیر كرد، ئاماژەی بەوەشكرد كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە كارەكانی فەرمانگەكەدا كرا و چاودێری دارایی و ئەو میكانیزمانەی كە لە وردبینی و چاودێریكردنی مامەڵە داراییەكاندا بەكاردەهێنرێن كە گەرەنتی پاراستنی پارەی گشتی دەكەن.
    سەرۆك كۆماری كۆمار جەختی كرد : كە پڕۆگرامی حكومەت پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگیی هەموو لایەك هەیە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی، ئەمەش پێویستی بە جددەتی هەیە لە هەڵبژاردنی میكانیزمی پێویست بۆ گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەكان و مسۆگەربوونی بەدیهێنانی خواستەكانی هاووڵاتیان.
    جەختیشیكردەوە : پێویستی پشتیوانیكردنی دامەزراوەكانی چاودێری لە وڵاتدا بۆ دڵنیابوون لە پێشكەوتنی كارەكانیان و دووركەوتنەوە لەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بۆ ئەوەی ئەو دامەزراوانە بتوانن ئەركەكانیان ڕاپەڕێنن و ئامانجەكانیان بەدیبهێنن.