بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عەمار حەكیم و سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حەكیم كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : ئەمڕۆ سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عەمار حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پێشهاتەكانی كاروباری سیاسی عێراق و ناوچەكە كردووە، هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێم تاوتوێ كراوە.