بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن و گەڕان بەدوای بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی پێشووی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ فەرمانی دەستگیركردن و گەڕان بەدوای بەڕێوەبەری گشتی پێشووی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك دەركرد، دوای دۆزینەوەی هەڵاوسان لە پارەكانیدا، ئاماژەی بەوەشكرد : كە بڕیارەكە هات دوای ئەوەی دادگا پێداچوونەوەی بەو ڕاپۆرتە تەكنیكییەدا كرد كە لەلایەن بەشی خۆپاراستنی دەستەكەوە ئامادەكرابوو و لێدوانەكانی نوێنەری یاسایی خۆی.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو فەرمانی دەستگیركردنەی كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخەوە دەرچووە، بەپێی بڕگەكانی مادەی (19/دووەم) ی یاسای هەمواركراوی ژمارە (30ی ساڵی 2011)ی دەستەی دەستپاكی و قازانجی نایاسایی بووە.
جێگای سەرنجە كە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی لە بیست و دووەمی مانگی نۆڤەمبەردا دەركردنی بڕیارێكی بە غیابی ڕاگەیاند كە بەڕێوەبەری گشتی پێشووی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك بۆ ماوەی حەوت ساڵ زیندانی دەكات و لە بەرامبەر پاشخانی گرێبەستەكەیدا بۆ دابینكردنی (2500) تۆن چا كە ئەنجامی پشكنینەكە سەلماندی بۆ خواردنی مرۆڤـ نەگونجا.