بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ هەفتەی ئێستای ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران و هەورە بروسكە دەكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە، نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك دادەبەزن لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور ، لە كاتێكدا لە بەشی باكووری وڵات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای سبەی سێشەممە لە دەڤەری ناوەڕاست ساماڵ دەبێت لەگەڵ بارانێكی مامناوەند بۆ بەخوڕ لە بەشەكانی ڕۆژئاوای و هەورەبروسكە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەند و هەورەبروسكە، هاوكات لە باشووریشدا هەور دەبێت،كەشوهەوا نیمچە هەور و هەندێكجار هەور دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە دەڤەری ناوەڕاست هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی چڕی سووك بۆ مامناوەند و بارانی بەخوڕ لە بەشەكانی ڕۆژئاوای، لەگەڵ هەورەبروسكە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت، هاوكات لەگەڵ مامناوەند بۆ قورس و باران لەگەڵ ڕەشەبا، لە كاتێكدا دەبێت كەشوهەوای ناوچەی باشوور هەورە لەگەڵ بارانێكی سووك ، هەندێك جار ڕەشەبا، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باكووری وڵات دادەبەزێ.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كەشوهەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ دروستبوونی تەم لە بەیانیاندا، كە وردە وردە لە ڕۆژدا نامێنێت، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و دووشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەستەی كەشناسیەوە بڵاوكراوەتەوە: