سەرۆك كۆماری كۆمار بانگهێشتنامەیەكی لە شای سعودیە بۆ لوتكەی عەرەبی چینی وەردەگرێت

سیاسی
  • 27-11-2022, 14:16
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید بانگهێشتنامەیەك لە شانشینی سعودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی-چینی كە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت پێگەیشت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی سعودیە عەبدولعەزیز ئەلشمری لە عێراق كرد و ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان كردووە كە عێراق و سعودیە دەبەستنەوە.
    سەرۆك كۆمار جەختی لە پێویستی پەرەپێدانی و فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاریی بنیاتنەر و هاوبەشی ئەرێنی بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی باڵای دوو گەلی برای زامن بكات .
    لای خۆیەوە سەرۆك كۆمار سڵاوی خۆی گەیاندە باڵیۆزی سعودیە بۆ پادشای سعودیە، جەختیشی كردەوە لە گرنگیدان بە هەموو هەوڵێك بۆ پتەوكردنی پەیوەندیی برایانە و پەیوەندیی دۆستایەتی مێژوویی نێوان عێراق و شانشینی سعودیە.
    سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید بانگهێشتی جەنابی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود پاشای شانشینی سعودیە، بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی و چینی كە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی عەرەب و چینە.