بەغداد_ INA
ئەمڕۆ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له بەغدا لەگەڵ به‌ڕێز قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق كۆبوونەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند،سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا لەگەڵ بەڕێز قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایش نیشتمانی عێراق کۆبوونەوە هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سياسيى وڵات بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.
جەختیان لە به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ خسته به‌ر باس و جه‌ختيان له گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و ڕێكاره ديپلۆماسييه‌كان و تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستان و كۆنترۆڵكردنى سنوور