بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆی عێراق دووپاتیكردەوە كە ئەركی ناتۆ كاریگەرییەكی ڕوونی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەكان هەبووە.
لەراگەیاندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شمری لەگەڵ فەرماندەی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق، جەنەڕاڵ جۆڤالی ئەیانۆجی كۆبووەوە، ئاماژەی بەوە كردووە : لە سەرەتای كۆبوونەوەكە شمری بەخێرهاتنی میوانەكەی كرد و لەگەڵیدا باسی ئەو پرسانەی كرد كە گرنگی هاوبەشیان هەبوو.
شمری جەختی لەوە كردەوە : كە نێردەی ناتۆ كاریگەرییەكی ڕوونی هەبووە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەكان لەگەڵ ئامادەبوونی سەرۆكی نوێنەرایەتییەكە، جەختیشیكردەوە پێویستی پەرەپێدان و بەردەوامبوون و چەسپاندنیان هەیە.
لای خۆیەوە ژەنەڕاڵ ئەیانۆجی دووپاتی كردەوە : بەرژەوەندی هاوپەیمانی لە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی عێراقی، بە نوێنەرایەتی وەزارەتی ناوخۆ، لە بواری خول و چڕكردنەوەی هاریكاری هاوبەش لە بابەتە ئەمنییەكان و بەردەوامبوونی مەشق و ڕاهێنان.
لە كۆتایی دیدارەكەدا ژەنەڕاڵ ئەیانۆجی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزیر شمری دەربڕی، هەروەها ستایشی میوانداری و پێشوازییە باشەكەی كرد.