وەزیری پەیوەندییەكان نامەیەكی بەپەلە ئاراستەی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت دەكات

ناوخۆ
  • 27-11-2022, 11:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وەزیری پەیوەندییەكان، هیام یاسری نامەیەكی بەپەلەی ئاراستەی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت كردووە سەبارەت بە كەمكردنەوەی نرخەكان بە ڕێژەی (20%).
    وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : وەزیری پەیوەندییەكان هیام یاسری نامەیەكی بەپەلەی ئاراستەی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت بە هەموو جۆرەكانی و تەكنەلۆجیای جۆراوجۆرەوە كردووە بۆ ئەوەی نرخەكان بە ڕێژەی (20%) كەمبكرێنەوە لە یەكەم بەرواری مانگی كانوونی دووەمی داهاتووەوە.
    یاسیری جەختی لەوە كردەوە كە هەر كۆمپانیایەك سەرپێچی ڕێنماییەكان بكات ڕووبەڕووی لێكەوتەی یاسایی دەبێتەوە.