سەرۆکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

سیاسی
  • 27-11-2022, 10:56
  • +A -A

    هەولێر - INA

    ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2022.11.27 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ته‌واوكردنى به‌رنامه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌فته‌ى ڕابردووى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سياسييه‌كانى عێراق، به‌ سه‌ردانێكى يه‌ك ڕۆژه‌ ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا‌.

    ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو پاش ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک كۆمار و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ و ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ى سياسى و به‌رپرسانى باڵاى وڵات، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌رنامه‌ى ڕۆژى دووه‌مى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و گه‌ڕايه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداريى‌ پرسه‌ى قوربانييانى ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ى ته‌قينه‌وه‌ى غاز له‌ دهۆك بكات.

    بڕياره‌ له‌ سه‌ردانى ئه‌مڕۆيدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا ته‌واو بكات و له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى ديكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى عێراق ديدار و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بدات.