هەولێر ـ INA
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022.11.26 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكى به سه‌رۆكايه‌تيى كۆنگرێسمان مارك تاكانۆ كرد كه له ژماره‌يه‌ك ئه‌ندامانى كۆنگرێس و ديپلۆماتكاران پێكهاتبوو.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هەرێم لە راگەیێندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، راگەیاندن:
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه خاتوو ئالينا ڕۆنامۆوسكى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ئاماده‌ى بوو، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گۆڕينه‌وه‌ى زياترى شاندى نێوانيان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و شه‌ڕى دژى داعش، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ته‌بايى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه عێراقييه‌كان و پشتگيريكردنى حكوومه‌تى نوێى عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنى كارنامه‌كه‌ى و پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاراميى سنووره‌كان و سه‌روه‌ريى عێراق كرده‌وه. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه ده‌رفه‌ت هاتووه‌ته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێكه‌وه هاريكارى بكه‌ن.
شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكى وێڕاى پێزانين و ستايش بۆ رۆڵى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا، دووپاتيان كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌يان به بايه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكايان بۆ به‌رده‌واميى هاوبه‌شيى ستراتيژى و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا و هه‌روه‌ها بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا له پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه.
پێويستيى خێراكردنى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.