بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بۆرسەی ناوخۆیی بەرزبووەوە.
نرخی 100 دۆلار بە 148 هەزار و 950 دینار تۆماركراوە، هاوكات نرخی كڕینی 100 دۆلار بە 148 هەزار و 850 دینارە.
بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دینار دانرا بۆ هەر دۆلارێك، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.