بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ تەواوكردنی گفتوگۆیەكانی سەردانەكەی پێشوو، سەردانی بەغدای پایتەخت دەكات.
لە راگەیاندراوێكی دەستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات بۆ تەواوكردنی كۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ سەركردە و بەرپرسەكان لە عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سەردانەكە بۆ ماوەی یەك ڕۆژ دەخایەنێت و ئەوەش درێژەپێدەری بەرنامەی سەردانەكەی پێشووە كە هەفتەی ڕابردوو ئەنجامدرا،سەردانەكەی پچڕاند بەهۆی بەشداریكردن لە سەرەخۆشی قوربانیانی ئەو خوێندكارانەی لە شاری دهوك كەگیانیان لەدەستدا لە ئەنجامی تەقینەوەی غاز.