بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دووپاتی کردەوە کە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی هەناردەی نەوتی عێراقی کەم نەکردۆتەوە، هاوکات باسی لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەو گروپە و چاوەڕوانییەکانی سەبارەت بە نەوت کرد، پێشنیارێکیشی لەبارەی نرخ لە ساڵی داهاتوودا ئاشکراکرد کە لە نێوان ٨٥-٩٥ دۆلاردا بێت .
لەوبارەیەوە "سەعدون موحسن" جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە ولایەنی عێراقی لە ئۆپێک پلەس ،بە کەناڵی عێراقیە نیوزی ی فەرمی ڕاگەیاند، کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA)،وەریگرتوە رایگەیاند “کە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا ، ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە سەقامگیرکردنی بازاڕە جیهانییەکان و کەمکردنەوەکە ناهاوسەنگی لەنێوان وڵاتان لە جیاوازی بڕی بەرهەمەکانیان.
راشیگەیاند" ئۆپێک پڵەس ڕۆژانە 43 ملیۆن بەرمیل بەرهەم دەهێنێت، ڕێژەی کۆی بەرهەمی عێراق 11%ی ئەو ڕێژەیە، هەر بۆیەش بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بە دوو ملیۆن بەرمیل درا.
وتیشی "عێراق بە پێی ئەم کەمکردنەوەیە هەناردەی کەم نەکردەوە، بەڵکو بەرهەمی ناوخۆی کەم کردەوە و وەبەرهێنانی لە بەرزبوونەوەی نرخەکان کرد بە سەقامگیرکردنی ڕێژەی هەناردەکردن،و ستراتیژێک کە سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی داهاتی دارایی زۆر.
نا لە درێژەی قسەکانیدا جێگری بەرێوەبەری کۆمپانیای "سۆمۆ" وتی “گرووپی ئۆپێک پڵەس هەر دوو مانگ جارێک کۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی بازاڕی جیهانی لەڕووی دابینکردن و خواستەوە، هەروەها هەڵاوسانی توند هەیە بەهۆی کاردانەوەکانی پەتای کۆرۆنا و خاوبوونەوەی ئابووری جیهانی و جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، کە بارگرانی بۆ سەقامگیری نرخ زیاد کردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر "بڕیارێک لە داهاتوو سەبارەت بە پاراستنی کەمکردنەوەی ئێستا یان زیادکردنی کەمکردنەوەی نوێ یان زیادکردنی بڕی بەرهەم هێنان بدرێت ، ڕەچاوی دۆخی بازاڕ دەکات و ئامانج لێی دروستکردنی هاوسەنگییە.
ئاشکراشیکرد " کۆبوونەوەی ٣-٤ی کانوونی دووەمی داهاتوودا ، دەبێت لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئێستا بکەن و بڕیاری هاوسەنگ دەربکەن.
سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی نرخی نەوت لە ساڵی داهاتوودا، "سەعدون موحسن" وتی"تێکڕای نرخی ئەمساڵ گەیشتووەتە 97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش نرخێکی باشە، بەپێی خەمڵاندنی شارەزایان، نرخی ساڵی داهاتوو لە نێوان 85-95 دۆلار دەبێت و ڕەنگە کەمتر لە 5-7دۆلار بێت.