سودانی جەخت لە ڕۆڵی شارەزاییانی نیشتمانی دەکاتەوە لە بونیادنانی دام ودەزگاکانی دەوڵەت

سیاسی
  • 26-11-2022, 21:52
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ئه مڕۆ شەممە" محەممەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیرانی عێراق، ڕۆڵی شارەزایی نیشتمانی له پاڵپشتی دامەزراوەکانی دەوڵەت دووپات کردەوه .
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ کۆمەڵێک تیمی تایبەتمەند کە پێکهاتبوون لە شارەزایی نیشتمانی لە بوارە جیاوازەکاندا کۆبووەوە. 
     بەپێی بەیاننامەکە"سودانی "جەختی لە ڕۆڵی شارەزایی نیشتمانی لە پاڵپشتیکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت،و پاڵپشتیکردنی بەرنامەکانی حکومەت و جێبەجێکردنی ئەو لەویاتانەی کە لەخۆی دەگرێت کردەوە ، هەروەک تائکیدی لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگەکان کردەوە کە ڕێگرن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان ، بەپێی ئەو ئەرکانەی کە پێی سپێردراوە.
     سەرۆک وەزیران ، رێنمایی ئاڕاستەی تیمە تایبەتمەندەکانی کرد کە "کاربکەن بۆ دابینکردنی چارەسەری زانستی بۆ گرفتی کەرتە گرنگە جیاوازەکان، هەروەها پشتگیری لە پلانەکانی گەشەپێدانی حکومەت بکەن، بە شێوەیەک کە گەشەی ئابووری وڵات بەرز بکاتەوە.