بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی بۆردومانەکانی سەر سنور لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری باڵیۆزی وڵاتانی دراوسێی عێراق دەکات

سیاسی
  • 26-11-2022, 21:31
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشنیازەکانی خستەڕوو بۆ چارەسەرکردنی مەلەفی هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر خاکی عێراق،هاوکات میواندارییەکی چاوەڕوانکراوی باڵیۆزی وڵاتانی دراوسێی ئاشکرا کرد بۆ تاوتوێکردنی ئەم دۆسیەیە.
     "عامر فایز "سەرۆکی لیژنەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"مەسەلەی ئیدانەکردن لەگەڵ دووبارەبوونەوەی هێرشەکاندا بێ سوودبووە، و پێشنیاز هەیە بە بەکارهێنانی فایلی ئابووری وەک فشارێک بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە ناو خاکی عێراقدا هێرش دەکەن، بیکاتەبەرنامەوە .
     راشیگەیاند "کە کۆتاییهێنان بە بوونی گروپەکانی دژبەری وڵاتانی دراوسێ لە عێراق شتێکی چارەنووسسازە و پێشنیار دەکەین کە لەلایەن حکومەتەوە بکرێتە بەرنامەی کارەوە.
     "عامر فایز " لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو بەرنامە وەزارییەی کە لەلایەن " محەمەد شیاع سودانی "سەرۆک وەزیرانەوە ڕاگەیەندراوە، کرانەوە بەرامبەر وڵاتانی جیهان پشتڕاست دەکاتەوە، بەو پێیەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها زۆر باشترە لە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ.
     وتیشی"لیژنەکە لەبەرنامەیدا هەیە میوانداری باڵیۆزی وڵاتانی دراوسێ بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەلەفی بۆردومانکردن و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە.
     جێگای وەبیر هێنانەوەیە ، ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی، لە میانەی کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوودا بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی " فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بڕیاریدا بە بڵاوکردنەوەی هێزە سنوورییەکانی عێراق بۆ ڕاگرتنی هێڵی سفر بەدرێژایی سنوورەکانی ئێران و تورکیا.
     بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی ئەنجومەنەکە دووپاتیکردەوە،بەدابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی پاڵپشتی لۆجستی بۆ فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان، بەهێزکردنی توانا مرۆییەکان و پارەی پێویست، و دابینکردنی کەرەستە، بەمەبەستی ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان بەجێبهێنن.
     هەروەک ئەنجومەن وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپارد بۆ بەهێزکردنی بنکە سنوورییەکان، و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو بڕگانەی سەرەوە بە ئامانجی یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق.