بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممه"محەممەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ "پاڤڵ تاڵەبانی"سەڕۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ،مەلەفی ئاسایش و سنوورەکانی عێراقی تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ،لەبەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ، پێشوازی لە " پاڤڵ تاڵەبانی"سەرۆکی یەکێتی نیشتمان کوردستان کرد.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە"لە کۆبوونەوەکەدا،باس لە دۆخی سیاسی گشتی لەسەر ئاستی نیشتمان کرا ، و هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ گەیشتن بە ئاستێکی خێری خزمەتگوزاری لە سەرجەم پارێزگارەکانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتوە "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر گرنگترین ئەو مەلەفانەکرا،کە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئەولەویەتیان هەیە،وەک مەلەفی ئەمنی و ئاسایشی سنوورەکانی عێراق بەگوێرەی بڕیارەکانی ، ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی.