عیساوی: ئامانجی سەرەکیمان دامەزراندنی دەوڵەت و پاراستنی دامودەزگاکانیەتی

ئەمنی
  • 26-11-2022, 20:16
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"ئەبو عامر عیساوی" جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی ، دووپاتیکردەوە کە ئامانجی سەرەکی هێزەکانی حەشد بەدامەزراوەیکردنی دەوڵەت و پاراستنی دەزگاکانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی یە.
     لە میانی ئامادەبوونی لە چلەی خوالێخۆشبوو" ئەبو بیلال جابری" لە وتارێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روماڵی کردوە "عیساوی " وتی" ئێمە وەک حەشد ، ئامانجی سەرەکیمان دامەزراندنی دەوڵەت و پاراستنی دامەزراوەکانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوەیە لە هەموو ئەو هۆکارانەی کە ئاشتی وڵات تێکدەدەن.
     عیساوی وتیشی " زۆر پێویستیمان بە وەبیرهێنانەوەی ژیاننامەی ئەو پاڵەوانانە هەیە کە وەک سەرکردەی کۆچکردوو "ئەبو بیلال جابرین.
    ئاماژەی بەوەشکرد " شەڕ لەگەڵ تیرۆر کۆتایی نەهاتووە،کاتێک بەناو شارەکانی عێراقدا دەسوڕێینەوە، هەزاران وێنەی شەهیدەکانمان لە شەقامەکاندا بڵاوبوونەتەوە و ئەمەش بەرپرسیارێتی پاراستنی خوێنی ئەو شەهیدانە دەخاتە ئەستۆی ئێمە کە لە پێناو عێراق و گەلەکەیدا گیانیان فیداکردوە .