عامری: شەڕی دژی تیرۆر كۆتایی نەهاتووە

سیاسی
  • 26-11-2022, 18:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ شەممە، دووپاتیكردەوە كە شەڕ لەگەڵ تیرۆر كۆتایی نەهاتووە.
    عامری لە وتارێكدا كە لە میانەی ڕێوڕەسمێكی یادكردنەوە كە بە بۆنەی چلەمین ساڵیادی فەرماندە ئەبو بیلال جابری لە هۆڵی شەهید حەیدەر مەیاحی لە بینای بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی لە حەشدی شەعبی بەڕێوەچوو ڕایگەیاند : شەهید ئەبو هیلال هەموو وێستگە سەختەكانی جیهادی لە كۆتایی حەفتاكانەوە و تا دوا ڕۆژی ژیانی، بە سەبرەوە چاوەڕێی هەریەكێك لەو وێستگانە دەكات”.
    عامری جەختی لەوە كردەوە كە "شەڕ لەگەڵ تیرۆر كۆتایی نەهاتووە، هەندێكیش باوەڕیان بەوە نییە كە گەیشتوینە كۆتایی.