سودانی جەختدەکاتەوە لە سەر تەواوکردنی پڕۆژە یاسای بودجە

سیاسی
  • 26-11-2022, 13:07
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەخت لە سەر گرنگی تەواوکردنی پڕۆژەیاسای بودجەو ڕەوانەکردنی بۆ پەرلەمان کرد.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند، سودانی سەرۆکایەتی کوبوونەوەیەکی کردتایبەت بوو بە ئامادەکردنی بوودجەی ساڵی 2023 کەجەختیکردەوەلە تەواوکردنی بودجەکە بەخێرایی و بەبێ دواکەوتن.
    هەروەها سودانی لەم بودجەیەدا جەختیکردوەتەوە سەر نەهێشتنی بێکاری و کەمکردنەوەی هەژاری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی باشکردنی خزمەتگوزاری و چاکسازی لە بواری ئابووریدا، هەروەها سودانی فەرمانیدا بەوەی  پێویستە یاساکە ڕەچاوی پاشخانی وڵات بکات و لەپڕۆژەکانی دی پێشتری بخات خزمەتگوزاریە ئابووریەکانیش بەشێوەیەک بن کە هاوڵاتیان هەستی پێبکەن و سوودی لێوەربگرن.