بەغداد/ ـINA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی فەرمانی دا کە گرنگی بە هۆڵی چاوەڕوانیکردنی گەشتیاران بدرێت لە فڕۆکەخانەی بغدادو سەرجەم فڕۆکەخانەکانی دی.
سەرچاوەیەکی حکومی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە هۆڵی سامەڕڕا لە فڕۆکەخانەی بەغداد پێشوازیکرد لە
گەشتی ئەزموونی یەکەم لەژێر چاودێری سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ، سەرچاوەکە وتی سودانی لە سەردانە کوتوپڕەکەیدا بۆ فڕۆکەخانەکەی بەغداد فەرمانیدا بە گرنگیدان بە هۆڵی چاوەڕوانی گەشتیاران و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەشێوەیەکی تەواو و بێکەمتەرخەمی.