هه‌ولێرـ INA
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، سبه‌ی شه‌ممه له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌ولێر كرایه پشو، ئه‌وه‌ش له ژێر رێنمایی و هۆشدارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتوچۆ، ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە (247) لە 7ی 6ی 2022، و هۆشدارییەکانی (وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بڕیاردرا لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە و پەیمانگەکانی پێنج ساڵی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەولێر، سبه رۆژی شەممە 26/11/2022 پشوی فه‌رمی بێت بۆ دەوامی ئەو ناوەندانەی خوێندن".