سودانی جه‌خت له‌گرنگی هاوئاهه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ جیاجیاكان ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 25-11-2022, 22:25
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA
     ئه‌مڕۆ هه‌ینی، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ری هێزه‌ سیاسیه‌ جیاوازه‌كان كرد.

    به‌پێی راگه‌یندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سودانی كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ سودانی له‌چه‌ند دیدراێكی جیادا باس له‌ره‌وشی گشتی وڵات كرا و چه‌ندین پرسی خزمه‌تگوزاری و كاره‌ له‌پێشینه‌كانی حكومه‌ت بۆ ئه‌م قوناغه‌ تاوتوێ كران.
    سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌م دیدارانه‌دا ئاماژه‌ به‌گرنگی هاوئاهه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ جیاجیاكان كرده‌وه‌ كه‌ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌دای حكومه‌ت و نوێنه‌ران وبه‌شێوه‌یه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌شی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و پێداویستی و خواسته‌كانیان.
    سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوای كرد هه‌وڵوكانی خزمه‌تگوزاری و ئه‌ندازیاری كه‌بۆ پێش كێش كردنی خزمه‌تگوزاریه‌ به‌په‌له‌كان ته‌رخانكراوه‌ زیاتر بكرێن، كه‌به‌مه‌به‌ست لێی ئه‌نجامدانی جیاوازیه‌كی به‌رچاوه‌ له‌ بواری خزمه‌تگوزاریه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بروا و متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌ئه‌دای ده‌زگا حكومی و ناوخۆییه‌كان زیاتر ببێته‌وه‌.