سودانی بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی دا بۆ ئه‌نجامدا لێكۆلینه‌وه‌ له‌خۆراكی سه‌ربازان و ژماره‌ی پاسه‌وانانی ئه‌فسه‌ران

سیاسی
  • 25-11-2022, 12:14
  • +A -A

    به‌غداـ INA


    سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، محه‌مه‌د شیاع سودانی بڕیاریدا بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانی به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ره‌وشی سه‌ربازان و دابینكردنی پێداویستیه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان. 

    له‌راگه‌یندراوێكدا نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" به‌پێی بریاری ده‌رچوو، لیژنه‌كه‌ ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات بۆ ‌ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌ له‌خۆراكی سه‌ربازان به‌ڕێگای سه‌ردانی له‌ناكاو وله‌كاته‌ جیاوازه‌كاندا و له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وه‌شیان ده‌بێته‌وه‌.  

    هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ چاودێری ژماره‌ی پاسه‌وانانی ئه‌فسه‌ران له‌پله‌ی موقه‌دم وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ده‌كات، ئایا تاچه‌ند له‌گه‌ڵ راسپارده‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان گونجاون كه‌له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاراسته‌ی كردووه‌، له‌گه‌ڵ تێبینیكردنی دیاره‌ نه‌رێنیه‌كانی كه‌زیان به‌ناوبانگی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌گه‌ینێت، دیاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌كاتی ئه‌ركدا وله‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركدا خراپه‌ ده‌كه‌ن و له‌هه‌موو پێكهاته‌كان و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆن و باره‌گا جیاوازه‌كان. 

    هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م راگه‌یندراوه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ رۆژی هه‌ینی 25ی ته‌شرینی دووه‌م ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌ و ده‌ستكراوه‌ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌موو شوێن و باره‌گای سه‌ربازی وئه‌منی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌زگای رووبه‌ربووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی تایبه‌ت بكات، وپێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لیژنه‌یه‌ راپۆرتی هه‌فتانه‌ سه‌باره‌ت به‌كار و چالاكیه‌كانی خۆی پێش كێش به‌فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بكات. 

    هه‌روه‌ها ئه‌م لیژنه‌یه‌ سه‌ر به‌سكرتێری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌بێت، له‌روویی پێش كێش كردنی راپۆرته‌كان و چاودێریكردنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.