حەشدی شەعبی هەوڵێكی تیرۆریستی بۆ بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەكان لە كەركوك پووچەڵ كردەوە

ئەمنی
  • 24-11-2022, 20:35
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، هەوڵێكی تیرۆریستی بۆ بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەكان، باشووری ڕۆژئاوای كەركوك پووچەڵ كردووەتەوە.
    دەستەی حەشدی شەعبی ندراوێكدا كه بە دەست ئاژانسی هه واڵی عێراقی كەوتووە، ڕایگەیاندووە، "هێزێك لە لیوای 16ی هێزەكانی حەشدی شەعبی ، هەوڵێكی تیرۆریستی بۆ بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەكان لە باشووری ڕۆژئاوای كەركوك بە بۆمبێكی چێنراوپووچەڵ كردەوە، ، " ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە "بۆمبە بەبێ زیان هەڵوەشاوەتەوە."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە لەكاتی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا بوو كە هێزەكە ئەنجامیدا دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری لە گوندی تەل جول لە كەرتی بەرپرسیارێتی، باشووری ڕۆژئاوای كەركوك".