بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عێراق و سعودیە ڕێككەوتن لەسەر خێراكردن و گۆڕینی یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن بۆ واقیعی پراكتیكی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوت، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت، گەیشتە ڕیاز و لەگەڵ هاوتا سعوودییەكەی عەبدولعەزیز بن سەلمان كۆبووەوە و پەرۆشی حكومەت و وەزارەتەكەی پشتڕاستكردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ برایان لە شانشینی سعودیە لە هەموو بوارەكاندا، بەتایبەت پیشەسازییەكانی نەوت و وزە و پترۆكیمیایی.
عەبدولغەنی جەختی لەوەش كردەوە كە "لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لەسەر وردبینی عێراق و شانشینی سعودیە كرایەوە بۆ بەرزكردنەوەی ئاسۆی هاریكاری دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵاتی برا بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بەدەستبهێنێت".
لای خۆیەوە، وەزیری وزەی سعودیە، بەگوێرەی راگەیندراوەكە، پشتڕاستی كردووەتەوە، كە "بانگهێشتی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت و شاندی وەزاری بۆ ڕیاز لە چوارچێوەی بەرژەوەندی شانشینی سعوودیە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ برایان لە عێراقدا ، و كاركردن بۆ خێراكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژە هاوبەشەكان لە چەند بوارێكدا، داوای پێكهێنانی لیژنەی هاوبەش دەكات بۆ چارەسەركردنی ئەو پڕۆژانەی كە پێشتر لە كەرتەكانی وەبەرهێنانی غاز، پەیوەندی كارەبا و پڕۆژەكانی پترۆكیمیایی ڕێككەوتن لەسەر كرا.
وەزیری وزەی سعودیە ئامادەیی شانشینی سعودی دەربڕی بۆ هاوكاری و دامەزراندنی پڕۆژەی هاوبەش لە هەموو ئەو كەرتانەی كە عێراق پێویستی پێیەتی، ستایشی ئەو توانا مرۆیی و دەروون و ئەزموونانەی كرد كە عێراق خاوەنییەتی جگە لە توانا ئابوورییەكانی و سەرچاوە سروشتییەكانی كە خاوەنییەتی.