بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنچ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ڤلادیمیر پۆتین سەرۆكی كۆماری رووسیایی فیدراڵ پێگەیشت لە رێگایەوە تاوتی لەپەیوەندی دووقۆڵێ نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوكردنیان كرد، هەروەها چەند پرسێكی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی كەجێگای بایەخی هەردوو وڵاتە تاوتوێكران..
نووسینگەی رایگەیاندنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەرایگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە: سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران بهڕێز محهمهد شیاع سودانی پهیوهندییهكی تهلهفۆنی لهسهرۆكی رووسیا پێگهیشت.
هەروەها لە رایگەیندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەیش كرا كە سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كەحكومەتی عێراق لەپەیوەندییەكانی دەرەوە سیاسەتی كراونەوە و هاوكاری لەگەڵ دەروبەری هەرێمایەتی نێودەوڵەتی پەیرەو دەكات.
هەروەها ئاماژە بەوەیش كرا كە پۆتین پیرۆزبایی لە سودانی كردووە بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتەكەیەوە، هەروەها وهیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەئەرك وكارەكانیدا.