فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: ئامادەكارییە ئەمنییەكان بەردەوامن بۆ سەرخستنی جامی كەنداو ٢٥ لە بەسرە

ناوخۆ
  • 24-11-2022, 18:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەردەوامی ئامادەكارییە ئەمنییەكانی بۆ سەركەوتنی بیست و پێنجەمین پاڵەوانێتی كەنداو لە بەسرە ڕاگەیاند.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ، لە راگەیندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "لیوا قەیس محەممەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەشداریی لەو كۆبوونەوەیەدا كردووە كە لەلایەن لیژنەی باڵای سەرپەرشتیكردنی جامی 25ی كەنداو بە سەرۆكایەتیی وەزیری لاوان و وەرزش، و بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە دامەزراوە حكومی و پشتیوانییە جیاوازەكانەوە."
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چەندین بابەت كراوە كە دەبنە هۆی سەرخستنی ئەم پاڵەوانێتییە، كە هیوادارە لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەبچێت".
    لیوا محەممەداوی ئاماژەی بەوەدا كە "مێژوو و تواناكانی عێراق پێویستی بە هەموو لایەكمان هەیە كە بێوچان و خۆنەویستانە هەوڵبدەین بۆ سەركەوتنی پاڵەوانێتییەكە و دابینكردنی كەشێكی سەلامەت و گونجاو بۆ ئەم ڕووداوە وەرزشییە گەورەیە"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "ڕوونە و پاڵپشتی و لێكتێگەیشتن و هەماهەنگییەكی ئاست بەرز لەلایەن پارێزگاری بەسرە، ئەسعەد عیدانی، و هێزە ئەمنییەكان كە بۆ ئەم ئەركە دیاریكراون." كە تێیدا وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەكانی دیكە بەشداری دەكەن، بە هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە.
    وە لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، "كۆبوونەوەكە كۆمەڵێك دیدگا و پێشنیاریشی لەخۆگرتبوو، هەروەها دوایین ئامادەكارییەكان بۆ سەركەوتنی ئەم پاڵەوانێتییە، كە تیایدا برایانی عەرەب و هاندەرانی ئەم یارییە بەشداری دەكەن".