جبوری: ناكۆكییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كۆتاییهات

  • 5-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنج شەممە، تەئكیدی كردەوە میسر پشتیوانی لە یەكێتی و ئەمن و ئاسایشی عێراق دەكات. جبوری بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: "لەگەڵ عەبدول فەتاح سیسی سەرۆكی میسر تاوتوێی پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان كردووە"، ئاماژەیە بەوەشدا " میسر پشتیوانی لە ئەمن و ئاسایشی عێراق دەكات". سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جارێكی تر دابوشبوونی عێراقی رەتكردەوە و تەئكیدیكردەوە" عێراق بەرەو پێكهێنانی وڵاتێك هەنگاو دەنێت كە رێز لە یاسا و مرۆڤ و دامەزراوەكان بگرێت". سەبارەت بە پەیوەندیەكانی نێوان بەغداد و هەولێریش رایگەیاند: "ناكۆكیەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كۆتاییهات".