بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ، تاقیگە تایبەتمەندەكان و كلینیكی زانستی لە كۆلێژی پزیشكی ددان لە زانكۆی عێراقی كردەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە تەواو لە كارەكانی تاقیگەكان و كلینیكی نوێی زانستی بەسەركردەوە، هاوكات جەختی لەسەر پەرۆشی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كردەوە بۆ تەواوكردن و بەهێزكردنی ژێرخانی زانستی دامەزراوەكان و تاقیگەكانیان، مۆدێرنیان بكەن و ناوەندەكانی ڕاهێنان پەرەپێبدەن كە بەرهەمەكان باشتر بكەن، بەجۆرێك كە بتوانن بە خێرایی و ئەرێنی كارلێك لەگەڵ بازاڕی كاردا بكەن.