بەغدا – INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەپرۆژەی پەرەپێدانی غازی لەگەڵ بەرێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تۆتاڵ كرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوو تێیدا هاتووە:" محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد كەتایبەت كرابوو بەپرۆژەی پەرەپێدانی غاز و تێدا باتیریك بۆیانێه بەرێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیایی تۆتاڵی فەرەنسی و ژمارەیەك لەبەرپرسانی بواری نەوت و وزەی عێراقی ئامادەبوون.
هەروەها لە راگەیندراوكە هاتووە" لەم كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی گەشەپێدانی غازی عێراقی و چۆنیەتی بەرێوەچوونی كاركردن لەژمارەیەك لەپرۆژەكانی ستراتیژی سەرەكی لەم بوارەدا كرا، كەیەكەمیان پرۆژەی وەبەرهێنانی غازی سوتانە لەناوچەی باشوور بەقەبارەتی (600) ملیون پێی چوار گۆشەیە، هەروەها پرۆژەی پێشختنسی گێڵەی ئەرتاوی و پرۆژەی شیرین كردنی ئاوی دەریای هاوبەش، كەهەردوو سەر بەوەزارەتی نەوتە، لەگەڵ پرۆژەی وزەی خۆڕی سەر بەوەزارەتی كارەبا بەرێژەی بەرهەمهێنانی (1000) مێگاوات".
بە پێی راگەیندراوەكە سودانی جەختی لەگرنگی بەردەوامیدان بەپرۆژەكانی وزە كردەوە كەبەرنامەی ویزاری لەكارە پێشینەكان و گرنگەكانی داناوە، چونكە ئەم پرۆژەیە وەكو دیدگایەكی ئایندەییە بۆ كەرتی وزەی نیشتیمانی.
سەرۆك وەزیران تاكیدی لەسەر ئامانجی بەدستهێنانی وەبەرهێنانێكی نموونەیی لەوڵات لەنەوت و غاز و سامانە سروشتییە و دۆزینەوەی سەرچاوەی وەزەی نوێ و جیاواز لەجیاتی پشت بەستن تەنها بەسوتەمەنی كۆڵان وبیر.
هەروەها سودانی روونیكردەوە كەحكومەت ئامانجی ئەوەیە پرۆژەكانی دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما كەم بكاتەوە و پرۆژەی دۆستی ژینگەی جێبەجێ بكات، و رووبەروویی زیادبوونی داواكاری لەسەر سوتەمەنی ببێتەوە، ودەرفەتی كاریش بۆ دەستی كاری نیشتیمانی زیاتر بەرپا بكات.
لەلای خۆیەوە بەڕێز بۆیانێه رژدی كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی بۆ جێبەجێكردنی پێگیریەكانی لەم پرۆژانە وبەپێی میكانیزمەكانی گرێبەست لەگەڵ عێراق دەربڕی، هەروەها راسپاردەكانی بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ نەهێشتنی گۆسپ و تەگەرەكانی پێش جێبەجێكردنی ئەم پرۆژانە و هەوڵە بەردەوامەكانی لایەنی عێراقی لەم بوارەدا بەرز نرخاند.