بە بەشداری عێراق لیژنە هەمیشەییەكان لە پەرلەمانی عەرەبی دەستی بە كارەكانی كرد

سیاسی
  • 24-11-2022, 12:34
  • +A -A

     بەغداد-INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بە بەشداریی عێراق دەستپێكردنی كاری لیژنە هەمیشەییەكان لە پەرلەمانی عەرەبی ڕاگەیاند.
    بەرێوبرایەتی راگەیاندی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق گەیشتووە، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە قاهیرەی پایتەختی میسر، كارەكانی لیژنە هەمیشەییەكان لە پەرلەمانی عەرەبی دەستیپێكرد".
    بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، "شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشدارییان لە داشتنەكە كردووە".