كەش و هەوای عێراق.. بارانێكی بەخوڕ دەبارێت و پلەكانی گارەمایش دادەبەزێت

ناوخۆ
  • 24-11-2022, 11:22
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات، كە لە سبەینێوە دەستپێدەكات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی ، كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی هەینی، هەور دەبێت لەگەڵ ناوبەناو بارانبارینی مامناوەند بۆ بەخوڕ و هەورەبروسكە لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن". 
     لەكاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەكەدا دەبێت." باكووری: هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی مامناوەند بۆ بەخوڕ و ناوبەناو هەورەبروسكە، و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن، لەكاتێكدا كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ هەورە بروسكە و بارانبارین، هەندێكجار ڕەشەبا، لە شوێنی جیاواز لە ناوچەی باشوور، و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە رۆژی پێشتر".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە دەڤەری ناوەڕاست ڕوون دەبێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری باران بارین لە بەشەكانی ڕۆژئاوای خۆیدا، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند بۆ بەخوڕ و هەورە بروسكە لە هەندێك كاتدا، هاوكات لەكەشوهەوای ناوچەی باشوور مامناوند دەبێت بۆ نیمچە هەور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵات.
    ئاماژه ی به وه شدا " كه ش و هه وای ڕۆژی یه كشه ممه له ناوچه كانی ناوه ڕاست و باشوور ساماڵ بۆ نیمچه هه وری ده بێت، هاوكات كه ش و هه وا له ناوچه ی باكوور هه ور ده بێت و بارانێكی سوك بۆ مامناوەند له ناوچه كانی ڕۆژهه ڵاتی خۆیدا ده بێت، دواتر كه ش و هه وا له پاش نیوه ڕۆوه باشتر ده بێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێتەوە لە گەڵ بوونی چەند پارچە هەور لە ئاسمان ، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا دەبێت".
    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و هەینی و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو، بڵاوكراوەتەوە: