بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی بەرفراوانی لە باكووری سەلاحەددین ڕاگەیاند.
لە راگەیندراوێكی دەستەی حەشدی شەعبی، كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە "هێزێك لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی فراوانیان لە باكووری پارێزگاكە دەستپێكردووە"، ئاماژە بەوە دەكات "ئۆپەراسیۆنەكە بریتی بوو لە گەڕان بەدوای ئەو دوورگانەی كە كەوتوونەتە سەر ڕووباری دیجلە و چیای مەكحول لە گوندی مەسحەگ تا ناوچەی فەتحە".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لیوای 51 و هێزێك لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەلاحددین سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی بەشداری ئۆپەراسیۆنەكە دەكەن".