بانكی ناوەندی هۆكارەكانی دابەزینی فرۆشتنی دراوی بیانی ڕوون دەكاتەوە

ئابوری
  • 24-11-2022, 10:37
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی عێراق هۆكارەكانی كەمبوونەوەی ئەم دواییەی قەبارەی فرۆشتنی دراوی بیانی ئاشكرا كرد.
    سەرچاوەیەكی ڕێپێدراو لە بانكەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "بانكی ناوەندی عێراق كاردەكات بۆ ئۆتۆماتیكیكردنی كاروباری بانكی بەپێی باشترین ستانداردی بانكی، لەوانە دامەزراندنی پێگەی ئەلیكترۆنی كە پرۆسەی گواستنەوەی و فرۆشتنی دراوی بیانی لە رێگایەوە رێكبخات. 
    ئاماژەی بەوەشكرد، "بەهۆی ئامادەنەبوونی تەواوەتی بانكە ناوخۆییەكان لەگەڵ دەستپێكردنی ئەپڵیكەیشنی تاقیكاریی پێگەی، جێبەجێكردنی بەشێك لە گواستنەوەی دەرەكی دواخرا، ئەمەش بووە هۆی كەمبوونەوەی قەبارەی فرۆشتنی دراوی بیانی."
    دووپاتیشی كردەوە، "بانكی ناوەندی بەردەوامە لە پتەوكردنی باڵانسی بانكەكانی دەرەوەی وڵات بۆ یەكلاكردنەوەی مامەڵە دەرەكییەكانیان لە ڕێگەی دەرچە، كە پارەی هاوردە و مامەڵە ڕێگەپێدراوەكانی دیكە بە پێی ڕێنماییەكانی بنكەكە و جێبەجێكردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان و یاسای دژ بە پارە سپیكردنەوە و پارەداركردنی تیرۆریستان دابین دەكات".