دۆلار لە بازاڕەكانی ناخۆ بەرزبوونەوەی نوێی بەخۆیەوە بینی

ئابوری
  • 24-11-2022, 10:31
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراق بەرزبووەوە.
    نرخی 100 دۆلار بە 149 هەزار و 100 دینار تۆماركراوە، هاوكات نرخی كڕینی 100 دۆلار بە 149 هەزار دینارە.
     بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دینار بۆ هەر دۆلارێك دانرا ، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.