بانكی ناوەندی ڕێگاكانی چاكسازی سیستەمی ئابووری دیاریدەكات

ئابوری
  • 23-11-2022, 20:40
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ناوەندی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە، ڕێگاكانی چاكسازی لەسیستمی ئابووری لەوڵاتدا خستەڕوو و هاوكات پشتیوانی وزەی پاكی بەبڕی یەك تریلیۆن دینار ڕاگەیاند.
    ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی ئیحسان شەمران یاسری بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ناكرێت كەرتێكی ئابووری دروستبكرێت و وەبەرهێن ڕابكێشین بەبێ كەرتی بانكی سەركەوتوو و تەندروست، ئاماژەی بەوەشدا: كەرتی بانكی حكومەت ڕێژەیەكی زۆری پارەی حكومەتی گشتی یان كەرتی تایبەت بەدەست دەهێنێت، بۆیە چاكسازیی كەرتی بانكی خاڵی دەستپێكێكە بۆ چاكسازی لەسیستمی ئابووریدا.
    ئەوەشی وت: بانكی ناوەندی دەستپێشخەرییەكی 1 تریلیۆن دیناری دەستپێكردووە بۆ دارایی كڕینی یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی نوێبوەوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دەستپێشخەرییەكە خاڵێكی سەرەتای گەورەیە بۆ گۆڕینی هەڵوێست و میزاجی جەماوەر بۆ گۆڕینی وزەی پاك، و وتیشی: حكومەت زیاتر لە ساڵێك پێش ئێستا دەستی پێكرد بۆ ئەوەی هەوڵی گۆڕینی وزەی پاك بدات.
    ڕونیشیكردەوە: بانكی ناوەندی لە ڕێگەی قەرزی سادەی بێ بەرژەوەندیەوە بەشداری دەستپێشخەرییەكەی كردووە بۆ كۆمەڵگەی خێزان و كەرتی ئابووری تایبەت.