بەغداد - INA
دەستەی حەشدی شەعبی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستیان بەسەرداگرتنی كۆگای 11 موشەكی نەمسایی لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ هێزێكی فەوجی دووی لیوای 27ی حەشدی شەعبی / ئەركە تایبەتەكان دەستیان بەسەر كۆگایەكدا گرت كە 11 موشەكی نەمسایی و دوو موشەكی كاتیوشا 107 ملیمەتر لە ناوچەی قەزای گرمەی ڕۆژهەڵاتی ئەنبار.
ئاشكراشیكرد: ئەمە لە كاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا هات كە لەلایەن هێزەكەوە ئەنجامدرابوو، پاش وەرگرتنی زانیاری وردی هەواڵگری، رونیشیكردەوە: كۆگاكە لەلایەن ئەندازیاری فەوجی دووەمەوە لەژێر كۆنتڕۆڵدا تەقێندرایەوە.