سودانی كۆتایی بەسەردانەكەی بۆ كوەیت هێنا و گەڕایەوە بەغداد

سیاسی
  • 23-11-2022, 18:30
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوار شەممە، كۆتایی بەسەردانەكەی بۆ كوەیت هێنا و گەڕایەوە بەغداد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوار شەممە، گەرایەوە بەغدای پایتەخت لەدوایی ئەوەی كۆتایی بەسەردانە فەرمییەكەی بۆ دەوڵەتی كوەیت هێنا كەچەند كات ژمێرێكی خایاند و تێدا چەندین كۆبوونەوە و دیداری سازكرد. 
     ئاشكراشیكرد: سودانی لەم سەردانەدا‌ چاوی كەوت بەجێنشینی دەوڵەتی كوەیت شێخ موشعەل ئەلئەحمەد ئەلسوباح وپێكەوە باسیان لەپەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی بەهێزكردنیان كرد، هەروەها جەختیان لەسەر بەردەوامیدان بەهاوكاری ئالوگۆڕ لەسەر ئاستە جیاجیاكان كردەوە. 
    هەروەها سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران چاویكەوت بەشێخ ئەحمەد نەواف ئەلئەحمەد ئەلسوباح سەرۆك وەزیرانی كوەیت و گفتوگۆیەكی دووقۆڵی پێكەوە ئەنجامدا و تێدا پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و پێشختسنی هاوكاری هاوبەش باسكران. هەروەها راوبۆچوونەكان سەبارەت بەژمارەیەك لەو پرسانەی كەجێگای بایەخی هەردوولان و بەردەوامی پێدان بەشەراكەت لەبوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی جۆرا جۆر ئالوگۆڕكران. 
    رونیشیكردەوە: هەر لەم سەدانەدا بۆ دەوڵەتی كوەیت ، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی ئەنجوومەنی نەتەوەی كوەیت ی كرد و لەلایەن ئەحمەد ئەلسەعدون سەرۆكی ئەنجوومەن پێشوازی كرا، و لەدیدارێكدا هەردوولا باسیان لەپەیوەندی باشی نێوان هەردوو وڵاتی برا كرد و جەختیان لەسەر گرنگی هاوكاریكردن كردەوە لەسەر ئاستی پەرلەمانی وحكومی و كۆمەڵگەیی لەنێوان عێراق و كوەیت و بوونی هەماهەنگی دووقۆڵی سەبارەت بەو پرسانەی كەجێگای بایەخی هاوبەشن لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.