سەرۆك كۆمار بۆ پلاسخارت تەئكیدی لە گرنگی هەماهەنگی بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی ئاوارەكان كردەوە

سیاسی
  • 23-11-2022, 18:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، ئەمرۆ چوارشەممە بۆ جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، تەئكیدی لە گرنگی هەماهەنگی لەگەڵا دەسەڵاتەكانی عێراق بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی ئاوارەكان كردەوە.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.
    ئاشكراشیكرد: لە میانی دیدارەكەدا ، هەردوولا باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات كرد و ئەو هەوڵانەی كە دەنرێت بۆ چارەسەركردنی زۆرێك لە دۆسییەكانی پەیوەست بە باشتركردنی بارودۆخی هاووڵاتیان و دۆخی ئابووری. جەختیشكرایەوە لەسەر پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری خۆی و بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عێراق و باشتركردنی بارودۆخی ژیان و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆیان.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە بەشێكی تری دیدارەكەدا , باس لە ڕۆڵی نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان كرا، لەو رووەوە سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی كاركردن و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ چارەسەركردنی زۆرێك لە مەسەلەكانی تایبەت بە كێشەی ئاوارەكان و دابینكردنی هەموو پێداویستییەكان بۆیان لە پێناو باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان و كەمكردنەوە ئازار ونەهامەتیەكانیان ، هەروەها كاركردن بۆ گەڕانەوەیان بە سەلامەتی بۆ زێدی خۆیان و كۆتاییهێنان بە دۆسییەی ئاوارەبوون لە وڵاتدا.
     هاوكات هەردوولا گرنگی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و سەلامەتی هاووڵاتیان و پەرەپێدانی پەیوەندی و دیالۆگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆسییەكان دوپاتكردەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتنی یەكتر و پاراستنی سەروەری بە شێوەیەك كە پاڵپشتی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بكات ، هاوكات پەرە بە هاریكاریش بدرێت لە كەرتەكانی تر لە پێناو بەرژەوەندی هاوبەشدا.