سودانی: قوڵایی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و كوەیت گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان زیاتر دەكات

سیاسی
  • 23-11-2022, 18:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە قوڵی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و كوەیت گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان زیاتر دەكات.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەردانی ئەنجوومەنی نەتەوەی كوەیتی كرد ولەلایەن ئەحمەد ئەلسەعدون سەرۆكی ئەنجوومەنەوە‌ پێشوازی كرا. 
    ئاشكراشیكرد: لەكۆبوونەوەیەكدا سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی كردەوە كەقۆڵای پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی هاوسۆی برا، گەشەسەندنی هاوبەندیەكانی كۆمەڵگەیی بەرێگای كاروچالاكی جۆراجۆرەوە بەهێزتر دەكات، بەتایبەتی لەدوای ئەوەی هەردوو وڵات توانییان بەسەر كاریگەریەكانی رابردوودا بەسەر كەون. 
     هەروەها ئاماژە بەگرنگی پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی نەتەوەی كوەیتی دا، لەسەر ئاستی لیژنەكان‌ و سازكردنی دیداری و كۆبوونەوەی زیاتر لەنێوان هەردوولا. 
     لەلایی خۆیەوە، ئەحمەد ئەلسەعدون سەرۆكی ئەنجوومەنی نەتەوەی كوەیتی پیرۆزبایی لە سودانی كرد بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ پشتگیریكردنی هەر كارێك لەپێناو بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان گەلی عێراق و گەلی كوەیت بێت. 
    هەر بەپێی بەیاننامەكە؛ لەكۆبوونەوەكەدا باس لەپەیوەندی باش و بەرجەستەی نێوان هەردوو وڵاتی برا كرا و جەختیش كرایەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی هاوكاری لەسەر ئاستی پەرلەمانی و حكومی و كۆمەڵگەیی نێوان عێراق و كوەیت، هەروەها گرنگی هەماهەنگی دووقۆڵی سەبارەت بەو پرسانەی كەجیگای بایەخی هاوبەش و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتین.