سەرۆک کۆمار جەخت لە پێویستی چەسپاندنی دادپەروەری و کۆتای هێنان بە زۆڵم دەرهەق بە عێراقییەکان دەكاتەوە

سیاسی
  • 23-11-2022, 16:42
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدلەتیف جەمال ڕەشید، ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە پێویستی چەسپاندنی دادپەروەری و کۆتای هێنان بە زۆڵم دەرهەق بە عێراقییەکان كردەوە.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوەتوە، دەڵێت: سەرۆک کۆمار عەبدلەتیف جەمال ڕەشید، ئەمرۆ چوارشەممە لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدێکی دەستە باڵای لێپرسینەوە و دادپەروەری کە پێکهاتبوو لە باسم بەدری سەرۆکی دەستە و سەڵاح جبوری جێگری سەرۆکی دەستە. 
    ئاشكراشیكرد: لەو دیدارەدا ، ئەندامانی وەفدەکە ڕوونکردنەوەیەکی وردیان لەبارەی ڕەوتی کار و چالاکییەکانی دەستە پێشکەش بە سەرۆکی کۆمار کرد.  
    رونیشیكردەوە: لەو چوارچێوەیەدا سەرۆک کۆمار پێویستی چەسپاندنی دادپەروەری و کۆتایهێنان بە زۆڵم ونارەوایەتی دەرهەق بە بەشێک لە عێراقییەکان و پشتیوانیکردنی ئەو توێژانەی کە تووشی نادادپەروەری و گۆشەگیری بوون دوپاتکردەوە ، هەروەها جەختیکردەوە لەسەر جێبەجێکردنی قانون و بڵاوکردنەوەی چەمکی دادپەروەری و لێبوردەیی بە شێوەیەک کە ئاشتی مەدەنی و کۆمەڵایەتی بچەسپێنێت.