سودانی ئاڕاستەی حكومەتەكەی بۆ دامەزراندنی شەراكەتی ڕاستەقینە لەگەڵ كوەیت دووپاتدەكاتەوە

سیاسی
  • 23-11-2022, 16:13
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمرۆ چوار شەممە، ئاڕاستەی حكومەتەكەی بۆ دامەزراندنی شەراكەتی ڕاستەقینە لەگەڵ كوەیت دووپاتكردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ لەدوای گەیشتنی بەسەردانێكی فەرمی بۆ دەوڵەتی كوەیت، دانیشتنێكی گفتوگۆ لەلایەنی عیراقی بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و‌ لە لایەنی كوەیتی بەسەرۆكایەتی شێخ ئەحمەد نەواف ئەلئەحمەد ئەلسوباح سەرۆكی وەزیرانی كوەیت، لەنێوان عێراق و كوەیت بەرێوەچوو. 
    ئاشكراشیكرد: سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتیكرد كەئەم سەردانە نیشانەكانی خۆی هەیە و دەربڕین لەتایبەتمەندیەكانی كوەیت بۆ عێراق دەكات و رەنگدانەوەی قۆڵایی مێژوویی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵاتی هاوسۆیە، هەروەها لەمەبەستەكانیشی زیاتر بەهێزكردنی ئەم پەیوەندیانەیە لەسەر ‌هەموو ئاست و بوارەكاندا. 
     هەروەها جەختی لەسەر ئاراستەی حكومەتەكەی كردەوە بۆ دروستكردنی هاوبەشیەكی راستەقینە لەگەڵ حكومەتی كوەیت، بەشێوەیەك كەرەنگدانەوەیەكی ئاشكرای هەبێت لەسەر بەرژەوەندییەكانی گەلی عێراق و كوەیت. 
     لەلایی خۆیەوە سەرۆك وەزیران دەوڵەتی كوەیت ئامادەیی تەواوی راگەیاند بۆ هاوكاریكردنی عێراق بەشێوەیەكی بەرفراوان و لەپێناو ‌خزمەتكردنی بەرژەوەندی هاوبەش و بەرداومیدان بەهاوبەشیەكان لەبوارەكانی ئابووری وەبەرهێنان وبازگاری جۆرا جۆردا. 
     هەر لەم دانیشتنەدا راو بۆچۆن سەبارەت بەژمارەیەك لەپرسەكان كەجێگای بایەخی هەردوولان و بابەتە تایبەتەكانی پەیوەست بەپەیوەندی دووقۆلی نێوان هەردوو وڵاتی برا باسكران.