بەغداد - INA
وەزارەتی دەرەوە ئەمرۆ چوارشەممە، دووپاتیكردەوە كە دیالۆگی ئێران لە بواری ئەمنییەوە بەرەو دیپلۆماسیی ڕۆیشتووە و هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە دانوستانەكانی نێوان ئێران و سعودیە لەژێر چاودێری عێراق بەردەوامە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەت لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە كاردەكات بۆ گونجاندنی ئەو هاوبەشییە ستراتیژییە هەمەجۆرانەی كە تایبەتە بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و ئاماژەی بەوەشدا: كە سەقامگیریی ناوچەكە تەنها بە كاركردن بۆ پتەوكردنی بەرژەوەندییە هەمووان بەدی دەهێنرێت.
هەروەها باسی لە گرنگی پتەوكردنی ڕێڕەوی دیالۆگی نێوان لایەنەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە كرد و ئاماژەی بەوەشدا: وەزارەتی دەرەوە بەپێی سیستمە دیپلۆماسییەكانی خۆی كار لەسەر ئەم دەستپێشخەرییە دەكات.
ئەوەشی وت : دیالۆگی ئێران و سعودیە لە بواری ئەمنییەوە گواستووەتەوە بۆ ڕێڕەوی دیپلۆماسی.
جەختیشی لە گرنگی هەنگاوەكە بەرەو نزیكبوونەوەی تێڕوانین و چارەسەركردنی فایلە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندیی هەر لایەنێك و پەرتەوازی ئەو بەرژەوەندییانە لەئاستی ناوچەكەدا كردەوە، ئاماژەی بەوەشدا كە عێراق هێشتا پاڵ بە تێڕوانینی ئەرێنی و تێڕوانینی نزیكەوە دەنێت و وتیشی: دوایین كۆبوونەوەی دانوستانەكان لە بەغدا و بە چاودێری وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەچوو.
ئەو لە بەردەوامیدا وتی: ئێمە هێشتا لە نێوان هەردوولادا هەماهەنگی دەكەین بۆ ئەگەری بەدیهێنانی خولەكانی تری دیالۆگ كە لەسەر كۆدەنگی زیاتر بەڕێوەدەچێت.
جێی سەرنجە بەغدای پایتەخت پێشتر میوانداری پێنج خولی وتووێژی نێوان سعودیە و ئێران كردووە بەئامانجی نزیككردنەوەی بۆچوونەكان هەروەك بەرپرسان تەئكیدیانكردەوە كەئەنجامی ئەو خولانە ئیجابی بوون.