هه‌ولێر ـ INA
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى شارى دهۆكى كرد و به‌شدارى له پرسه‌ى ئه‌و پێنج قوربانييه‌دا كرد كه شه‌وى پێر دووشه‌ممه له ئه‌نجامى ڕووداوێكى دڵته‌زێنى ته‌قينه‌وه‌ى غازدا، گيانيان له ده‌ست دا و زياتر له (30) كه‌سى ديكه‌ش بريندار بوون.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند"
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان و خه‌ڵكى پارێزگاى دهۆك به‌گشتى كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
لاى خۆيانه‌وه خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان سوپاس و پێزانينيان بۆ هاوخه‌مى و به‌شداريى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌رنامه‌ى ئه‌مڕۆى دووه‌م ڕۆژى سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌كانى له به‌غدا له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه سياسييه عێراقييه‌كان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له پرسه‌ى قوربانييانى دهۆك و خه‌مى كه‌سوكارياندا بكات.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها به‌ڕێز پارێزگارى دهۆكى ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشى برينداران و به‌ركه‌وتووانى ڕووداوه‌كه بكات و ئاماده‌يى بۆ هه‌ر هاوكارى و پێويستييه‌كى چاره‌سه‌رى له وڵات و ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ده‌ربڕى.