بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدیان لەسەر گرنگی هەماهەنگی بەردەوام و چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دیالۆگ كردەوە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا ، هەردوولا جەختیانكردەوە لەسەر پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری لەپێناو باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری هاوڵاتیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەر لەو كۆبونەوەیەدا باس لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسی وڵات كرا، هەروەها گرنگی یەكخستنی دیدگاكان و هەماهەنگی بەردەوام و چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دیالۆگ و لێكتێگەیشتن دوپاتكرایەوە بە شێوەیەك كە ئاسایش و سەقامگیری عێراق بپارێزێت.