نوسینگەكەی: سودانی لە كوەیت گفتووگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و میكانیزمەكانی بەهێزكردنی هاوكاری دەكات

سیاسی
  • 23-11-2022, 12:11
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ چوارشەممە، بەسەردنێكی فەرمی گەیشتە كوێت.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆكایەتی شاندێكی حكومی بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە دەوڵەتی كوێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: لەفڕۆكەخانەی نێودەڵەتی كوێت لەلایەن شێخ ئەحمەد نەواف ئەلئەحمەد ئەلسەباح سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەك لەوەزیر وبەرپرسانی دەوڵەتی كوێت لەڕێورەسمێكی فەرمیدا لەگەڵ سروودی نیشتیمانی عێراق و دەوڵەتی كوێت پێشوازی كرا.
    ئاشكراشیكرد: سودانی لەم سەردانەدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی كوێت سەبارەت بەپەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و میكانیزمەكانی بەهێزكردنی هاوكاری وهاوبەشی لەسەر ئاست وبوارە جیاجیاكان دەكات، بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا.