بەغداد – ا ه ع لە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن، ئەمرۆ پێنج شەممە، عێراق و ژاپۆن دوو رێكەوتنیان واژۆ كرد بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ئاوی بەسرە (هاریسە) بۆ دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی ئەو شارە، رێكەوتنی دووەمیش تایبەت بوو بە چاكسازی لە زەوی و زاردا كە زەویەكانی نێوان هەر دوو روباری دیجلە و فورات دەگرێتەوە. لە مەسیمی واژۆكردنی دوو رێكەوتنەكەشدا هەر یەك لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن ئامادەی بوو، لای خۆیەوە شینزۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رۆشانیی خستە سەر رۆڵی عەبادی لە پێشكەوتنەكانی عێراق و سەركەوتنی بەسەر تیرۆریستانی داعش. سەرۆك وەزیران ژاپۆن وتیشی وڵاتەكەی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە عێراق دەكەن لە بوارەكانی ئاوەدانكردنەوەدا، وتیشی ئەزموونی عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر و سەركەوتن بەسەریدا مایەی لێكۆڵینەوەیە. هاوكات عەبادی رایگەیاند: عێراق خوازیارە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان لە نێویشیاندا ژاپۆن پتەوبكات، وتیشی ئێستا عێراق لە قۆناغی ئاوەدانكردنەوەدایە و هاوشێوەی سەركەوتنیان بەسەر تیرۆریستان لەوبوارەشدا سەردەكەون.