به‌غداـ INA
هه‌ر له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئيمشهو سێشه‌ممه 2022/11/22 نيچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ قه‌يس ئهلخهزعهلى، سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌مى و شه‌ڕى دژى تيرۆر، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.
به‌پێی راگهیندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه تێدا هاتووه" هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى پشتگيركردنى حكوومه‌تى نوێى عێراق و سه‌رۆك وه‌زيران به‌ڕێز ئه‌لسوودانى كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى و كارى پێكهوهيى و هاريكاريى نێوان لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراق له‌پێناو پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئه‌منى و بهپيرهوهچوونى داواكاريى هاووڵاتييان له ژيانێكى باشتر و خزمه‌تگوزارى و ده‌ره‌فه‌تى كار.
دووباره‌بوونه‌ى پێشێلكردنى سهروهريى عێراق و به‌ئامانجگرتن و بۆردومانكردنى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.